بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی
نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ئاشکرای کرد دەستیان بەسەر 15 کیلۆ ماددەی هۆشبەردا
گرتووە، کە بازرگانەکان بەنیازبوون رەوانەی تورکیای بکەن.
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه
26ی ته‌مووزی 2020 به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان له
راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاند ، شەوی رابردوو توانرا دەستبگیرێت بەسەر بڕی 15 کیلۆ
ماددەی هۆشبەری جۆری کریستاڵ لە هەولێرلەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی ماددە هۆشبەرەکە،
دوو تۆمەتبار بە ناوەکانی (ح.س.ح.) و (ا.م.م.) کە خەڵکی شارۆچکەی قەڵادزێن دەستگیرکراون
لە راگەیەندراوەکەدا ئه‌وه‌ش هاتووه ، هەردوو تۆمەتبارەکە
ئەو ماددە هۆشبەرەیان لە ئێرانەوە بە قاچاغ هێناوە و ویستوویانە رەوانەی تورکیای
بکەن و له ئێستادا تۆمەتبارەکان بەپێی ماددەی 14 له یاسایی ماددە هۆشبەرەکان، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان
بۆ کراوەتەوە.