لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتیی نیشتمانیی عێراق بە سەرۆکایەتیی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە و بڕیاریدا، بەهۆی جەژنی قوربانەوە قەدەغەی هاتووچۆی تەواوەتی لە 30-7-2020 تاوەکو رۆژی 9-8-2020 رابگەیێندرێت.
هاوكات لیژنه‌ی باڵای سه‌لامه‌تی و نیشتمانیی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه بڕیاریدا، سه‌رجه‌م نۆرینگه تایبه‌ته‌كان به‌روی نه‌خۆشه‌كاندا بكرێته‌وه، هه‌روه‌ها بڕیاردراوه كارئاسانیش بۆ هێنانی ئۆكسجین له ئوردنه‌وه بكرێت.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی لیژنه‌ی باڵای سه‌لامه‌تی و نیشتمانی عێراق، بڕیاردراوه كه كارئاسانی بۆ هێنانی ئۆكسجین له‌سنوری نێوان عێراق و كوه‌یت بكرێت، بۆئه‌وه‌ی بتوانرێت پێداویستی نه‌خۆشخانه‌كان پڕبكرێنه‌وه.
لیژنه‌ی باڵای سه‌لامه‌تی و نیشتمانی ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، بڕیاریشیانداوه، سه‌رجه‌م نۆرینگه تایبه‌ته‌كان به‌روی نه‌خۆشدا بكه‌نه‌وه، به‌ڵام پێویسته ره‌چاوی رێنماییه‌كانی خۆپارێزی بكه‌ن.