لەبارەی ناشتنی مردووانی كۆرۆنا عێراق بریارێكی نوێ بۆ هەرێم دەردەكات

عێراق 26/07/2020

Alternate Text

وەزارەتی تەندروستی عێڕاق لە نوسراوێكی فەرمی رایدەگەینێت ، هیچ گرفتێک نییە مردووانی کۆرۆنا لە گۆڕستانی ئاسایی بنێژرێن.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی عێراق لە نوسراوێكدا كە ئاراستەی تەندروستی حكومەتی هەرێم و بەرێوەبەرایەتی تەندروستی سەرجەم پارێزگاكان كردووە تییادا رایگەیاندووە، هیچ گرفتێك نییە لە ناشتنی مردووانی كۆرۆنا کە لەگۆرستانی ئاسایی بنێژرێن.

ئەوەش خراوەتەڕوو ، دوای ناشتنی تەرمەكە هیچ مەترسییەك بۆ دەرەوەی گۆر دروست ناكات ، بۆیە  هیچ گرفتێک نیە مردووانی کۆرۆنا لە گۆڕستانی ئاسایی بنێژرێن.

ئەمە لە کاتێکدایە لە ئێستادا مردوانی کۆرۆنا لەهەرێم گۆڕستانی تایبەتیان بۆ دابینکراوە، لەلایەن تیمێکی تایبەتی تەندروستییەوە بەخاک دەسپێردرێن.

ئەمەش دەقی نوسراوەكەیە:

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا