نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە رایگەیاند،"بافڵ
تاڵەبانی پەیوەندی بە مەسرور بارزانی کردووە، داوای دواخستنی کۆبوونەوەی پەرلەمانی
بۆ ٢٤ کاتژمێر کرد بەبێ ھیچ مەرجێک، تاکو دەرفەت بۆ سەرکردایەتی ھەردوولا ھەبێت بە
تێگەیشتنێکی ھاوبەش بگەن.
لە رونكردنەوەیەكدا نوسینگەی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت رایگەیاند،"پەیوەست بە ئەو کێشانەی
کە لەبارەی کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستانەوە لە ئارادابوون، ھەندێک ھەواڵ و لێکدانەوەی
ناڕاست لە میدیاکاندا بڵاوبونەتەوە."
ئاماژە بەوەشكراوە،"راستیی بابەتەکە بەو شێوەیە
کە لە میانەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی نێوان مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت و بافڵ
تالەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ئەو کێشەیە تاوتوێکرا و بافڵ تاڵەبانی
داوای دواخستنی کۆبوونەوەی پەرلەمانی بۆ ٢٤ کاتژمێر کرد بەبێ ھیچ مەرجێک، تاکو دەرفەت
بۆ سەرکردایەتی ھەردوولا ھەبێت بە تێگەیشتنێکی ھاوبەش بگەن."
دەقی روونکردنەوکە:
ڕوونکردنەوەیەک
لە نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە
پەیوەست بە ئەو کێشانەی کە لەبارەی کۆبوونەوەی
پەرلەمانی کوردستانەوە لە ئارادابوون، ھەندێک ھەواڵ و لێکدانەوەی ناڕاست لە میدیاکاندا
بڵاو بوونەتەوە.
راستیی بابەتەکە بەو شێوەیە کە لە میانەی پەیوەندییەکی
تەلەفۆنیی نێوان بەڕێزان مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت و بافڵ تالەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان، ئەو کێشەیە تاووتوێ کرا و بەڕێز بافڵ تالەبانی داوای دواخستنی
کۆبوونەوەی پەرلەمانی بۆ 24 کاتژمێر کرد بەبێ ھیچ مەرجێک، تاکو دەرفەت بۆ سەرکردایەتیی
ھەردوولا ھەبێت بە تێگەیشتنێکی ھاوبەش بگەن. ئەم داوایە بە چارەسەرێکی پەسەند
زانرا و بە دانوستان لە نێوان سەرۆکایەتی پەرلەمان وسەرکردایەتیی ھەردوولا کۆبوونەوەی
پەرلەمان بۆ 24 کاتژمێر دواخراوە بە بێ ھیچ مەرجێک و بوار ڕەخسێندراوە لەو ماوەیەدا
بەربەست و کێشەکان چارەسەر بکرێن.
بەو ھیوایەی کە گشت لایەک بەرپرسیارانە مامەڵە
لەگەل ئەم بابەتانە بکەن و بە ئاراستەی چارسەر ، ھەواڵ و لێکدانەوەکان بگوازنەوە.
نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان
2020/7/26