وه‌زاره‌تی
ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ماوه‌ی لێخۆشبوو‌ن له سزای دواكه‌وتنی
گشت مامه‌ڵه‌كان له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی هاتوچۆ تاوه‌كو یەکی ئەیلولی ٢٠٢٠،
درێژكرایه‌وه.
به‌گوێره‌ی
نوسراوێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم، كه واژۆی رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری
ناوخۆی له‌سه‌ره تێیدا هاتووه، ئاماژه به‌بڕگه‌ی دو له‌به‌یاننامه‌ی ژماره ١٣ی
ساڵی ٢٠٢٠ و هه‌ردوو فه‌رمانی ژماره ٧٧٠٥ی رۆژی ١٣ی ئایاری ٢٠٢٠، نوسراوی ژمارە
٨٩٣٢ی رۆژی پێنجی تەمووزی ٢٠٢٠، كه تایبه‌ت به لێخۆشبون له سزای دواكه‌وتن بڕیاردرا
ماوه‌ی لێخۆشبونهكه درێژبكرێته‌وه.
روونیشیکراوەتەوە،
بڕیاردراوه ماوه‌ی لێخۆشبون له سزای دواكه‌وتنی گشت مامه‌ڵه‌كان له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی
هاتوچۆ له‌هه‌رێمی كوردستان له‌ماوه‌ی دووی تەمووزی ٢٠٢٠، تاوەکو یەکی ئەیلولی
٢٠٢٠، درێژبكرێته‌وه، به به‌خشراو ئه‌ژمارده‌كرێن به‌هۆی راگرتنی مامه‌ڵه‌كان به‌هۆكاری
بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
پێشتر وه‌زاره‌تی
ناوخۆ بڕیاریدابوو، به‌هۆی راگرتنی ده‌وام و خۆپارێزی له‌ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئه‌و كه‌سانه‌ی
كه به‌هۆی تهوانهكردنی مامه‌ڵه‌كانیان و نوێكردنه‌وه‌ی ساڵانه و مۆڵه‌ت سزایان
ده‌كه‌وێته‌سه‌ر، ده‌به‌خشرێن.