دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه به‌شێك له
كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی له‌لایه‌ن لیوای یه‌كی پاراستنی
سلێمانیه‌وه ده‌ستگیركران، بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی-ش
رایدەگەیەنێت، هیچ هێزێک بە نایاسایی نەهاتووەتە ناو بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی
سلێمانی.
سەبارەت بەو هێزەی ئەمڕۆ و دەستگیرکردنی چەند
کارمەندێکی هاتووچۆ بۆ چەند کاتژمێرێک، عەمید فەرەیدون بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی،
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، هیچ هێزێک بە نایاسایی نەهاتووەتە ناو بەڕێوەبەرایەتی
هاتووچۆی سلێمانی، ئەو هێزەی هاتوون بەشێوەیەکی یاسایی هاتوون و تەنها
هەڵەتێگەیشتنێک روویدا، لەئێستادا هیچ کێشەیەک نەماوە دەوامی هاتووچۆ
ئاساییە".
ئەمە لەکاتێکدایە هاوكار ره‌فیق ، سه‌رپه‌رشتیاری
مانگرتووانی پۆلیسی هاتووچۆی سلێمانی ئەمڕۆ به (BMC) راگه‌یاند، بایكۆتی ده‌وامان
كردووه له‌ناو به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی و له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانیش به
زه‌بری هێز رێگریان لێكردین بۆ ئه‌وه‌ی گردبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی ئه‌نجام نه‌ده‌ین و گه‌ڕاینه‌وه بۆ به‌رده‌م
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی و رێگریمان له پاسی كارمه‌ندانی هاتووچۆ كرد بۆ ئه‌وه‌ی نه‌چنه
سه‌ر كاره‌كانیان.
وتیشی، ده‌رگای به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆمان
داخستووه و دووباره له‌لایه‌ن هێزی لیوای
یه‌كی پاراستنی سلێمانی به زه‌بری لێدان چوار كارمه‌ندمان ده‌ستگیركراوه و فه‌رمانی
گرتنیان پێبووه.
پاش ئه‌و رووداوه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی
سلێمانی له‌ئاگادارینامه‌یه‌كدا كه ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانی
كردووه، له‌سبه‌ینێ دوشه‌ممه‌وه، ده‌وامی ئه‌فسه‌رو كارماندان ئاسایی ده‌بێته‌وه
واته نیو ده‌وام نامێنیت، ڕۆژانه هه‌مو ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندان له یه‌كشه‌ممه
تا چوارشه‌ممه له‌كاتژمێر (٩)ی به‌یانی تاوه‌كو (١)ی پاشنیوه‌ڕۆ ده‌وام ده‌كه‌ن.
لهئاگادارینامهكهدا هاتوچۆی سلێَمانی ئه‌وه‌شیخستوه‌ته‌ڕو،
ته‌نها رۆژانی پێنجشه‌ممه ده‌كرێته پشوی فه‌رمی.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، پێشتر به‌هۆی دواكه‌وتنی
به‌رده‌وامی مووچه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی، ده‌وامی كارمه‌ندانی
به‌شێوه‌ی ته‌ناوب رێكخستبوو، واته به‌رێژه‌ی ٥٠٪ ده‌وامی تێدا ده‌كرا.