ژمارەیەکی بەرچاو توشبووی کۆرۆنا چاکبوونەوە

کوردستان 26/07/2020

Alternate Text

وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ١٩٧ تووشبووی نوێ تۆمارکراون و ١٠٠ تووشبووش بەتەواوەتی چاکبوونەوتەوە، ڤایرۆسەکەیان تێپەڕاندووە.

وەزارەتی تەندروستی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوو هەزار و ٨٠ پشکنین بۆ دەستنیشانکردنی تووشبووانی ڤایرۆسەکە کراون کە لە ئەنجامدا ١٩٧ تووشبووی نوێ تۆمارکراون.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، ١٠٠ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.

هاوکات وەزارەتی تەندروستی ئەوەشی خستووەتەڕوو،  کە ١٧ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسەکە ئەمڕۆ گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستی، تاوەکو ئێستا ١٢ هەزار و ٤٥٠ تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون، شەش هەزار ٨٣٥  تووشبوو چاکبوونەتەوە و ٤٩١ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا