قائیمقامیه‌تی قه‌زای دووكان رایگه‌یاند، به‌هۆی
خنكانی هاوڵاتییه‌كه‌وه، به‌شێكی زۆری ئاوی زێی دووكان گیراوه‌ته‌وه، داواش له‌دانیشتوانی
قه‌زای دووكان، ده‌شتی كۆیه و ته‌ق ته‌ق ده‌كات، ئاگاداری كاتی به‌ردانه‌وه‌ی ئاو
بن تا تووشی رووداوی نه‌خوازراو نه‌بن.
به‌گوێره‌ی ئاگادارینامه‌یه‌كی قائیمقامیه‌تی
دووكان، كه ئاراسته‌ی ھاوڵاتیانی دانیشتوی قه‌زای دووكان، ده‌شتی كۆیه و ناحیه‌ی
ته‌قته‌ق و ته‌واوی ئه‌و ھاوڵاتی و گوندنشینانه ده‌كه‌ن كه شوێنی كار‌و نیشته‌جێبونیان
ده‌كه‌وێته سه‌ر زێی دوكانی كردووه رایگه‌یاندووه، به‌شێكی زۆری ئاوی زێی دووكان
ده‌گرنه‌وه.
قائیمقامیه‌تی دووكان رونیشیكردووه‌ته‌وه، به‌ھۆی
خنكانی ھاوڵاتیه‌ك له ناحییه‌ی ته‌قته‌ق له زێی دوكان و به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی
ته‌رمه‌كه‌ی له كاتژمێر (٧)ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆوه ئاوی زێی دوكان كه‌مكراوه‌ته‌وه،
له كۆی سێ وه‌حده ته‌نھا یه‌ك وه‌حده له‌كاردایه، گیرانه‌وه‌ی ئاوی زێی دووكان
تا كاتژمێر(١٢)ی ئه‌مشه‌و به‌رده‌وامده‌بێت.
داواشی له‌هاوڵاتیان كردوه، ئاگاداری كاتی به‌ردانه‌وه‌ی
زێی دوكان بن تا توشی ھیچ ڕوداوێكی نه‌خوازراو
نه‌بنه‌وه