چۆن هەست دەکەیت کە تووشی کۆرۆنا بوویت؟

تەندروستی 26/07/2020

Alternate Text

زۆر کەس پرسیار دەکات دەڵێت دکتۆر دەبێت تووشی (گرانەتا یان حمە مالتا) نەبووبم..
یان دەڵێت لەبەر مبردە یان سپلیت خەوتم گیانم رەقبووە تووشی بێ تاقەتی بوویمە...
یان دەڵێت تام لێیە و نانم پێ ناخورێت...
بۆیە پێویستە بزانیت نیشانەکانی کۆرۆنا چین بەتایبەتی کە تێبینی ئەوە دەکەم کە زۆربەی خەڵکی وا دەزانن تووشی (گرانەتا یان حمە مالتا) بوونە.

کۆرۆنا ڤایرۆس بە شێوەیەکی سەرەکی تووشی کۆئەندامی هەناسە دەبێت بەڵام ئەگەری هەیە کۆئەندامەکانی تریش بگرتەوە...
لە نیشانە باوەکانی کە لە هەفتەی یەکەمدا بەدەردەکەوێت.....
یەکەم- تا و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش
دووەم- بێ تاقەتی و هەست بە ماندووبوون کردنێکی زۆر
سێیەم- ئارەزووی خواردنی نامێنێت
چوارەم- هەستی تام کردن و بۆنکردنیان نامێنێت
پێنجەم- قوڕگ ئێشە
شەشەم- سەرئێشە
حەوتەم- ئازاری ماسولکەکان و جومگە
هەشتەم- کۆکەی ووشک
لەهەفتەی دووەم دا چەند نیشانەیەکی تری لێ بەدەردەکەوێت
یەکەم- سکچوون یان رشانەوە
دووەم- تەنگەنەفەسی و پشیسواری
سێیەم- زیادبوونی کۆکە
چوارەم- بوورانەوە
زۆر جار لەهەفتەی دووەم دا نیشانەکانی بەرەو کەمبوونەوە دەچن ئەگەر کەسەکە بە سووکی تووشی بێت تەنگەنەفەسی تووش نابێت.

بۆیە هەر کاتێک هەستت بەو نیشانانەی سەرەوە کرد ئەوا سەردانی سەنتەری کۆرۆنا  یان پزیشکی پسپۆڕ بکە بۆ ئەوەی رێنمایی و چارەسەری گونجاوت پێبدات...

د. هیوا خالد گەردی
پزیشکی پسپۆڕی هەناو
راهێنراوی بۆردی نەخۆشیەکانی هەناسە

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا