سایتی (BMC) ناوەرۆکی کۆبوونەوەی نێوان بافڵ تاڵەبانی و نێچیرڤان بارزانی ئاشکرادەکات

کوردستان 26/07/2020

Alternate Text

ئەمشەو دور لە چاوی میدیاكان، هەریەك لە بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەولێر كۆبوونەوە.

بەپێی زانیارییەکانی (BMC) کە لە سەرچاوەیەکی نزیک لە کۆبوونەوەکە دەستیکەوتووە،  كۆبوونەوەكە تایبەت بووە بە گفتوگۆكردن لەسەر كێشەكانی نێوان پارتی و یەكێتی و هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی رێگەچارەیەكی گونجاو بۆ دەربازكردنی ئەو ناكۆكیانەی لەئێستادا لەنێوان ئەو دو حزبەدا هەن.

هاوکات ئەمڕۆ نووسینگەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە رایگەیاند،"بافڵ تاڵەبانی پەیوەندی بە مەسرور بارزانی کردووە، داوای دواخستنی کۆبوونەوەی پەرلەمانی بۆ ٢٤ کاتژمێر کرد بەبێ ھیچ مەرجێک، تاکو دەرفەت بۆ سەرکردایەتی ھەردوولا ھەبێت بە تێگەیشتنێکی ھاوبەش بگەن.

ئاماژە بەوەشكراوە،"راستیی بابەتەکە بەو شێوەیە کە لە میانەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی نێوان مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت و بافڵ تالەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ئەو کێشەیە تاوتوێکرا و بافڵ تاڵەبانی داوای دواخستنی کۆبوونەوەی پەرلەمانی بۆ ٢٤ کاتژمێر کرد بەبێ ھیچ مەرجێک، تاکو دەرفەت بۆ سەرکردایەتی ھەردوولا ھەبێت بە تێگەیشتنێکی ھاوبەش بگەن."

ماوه‌ى هه‌شت مانگه‌ هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كى هاوبه‌ش له‌نێوان پارتى دیموكراتى كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیى كوردستان ئه‌نجام نه‌دراوه‌، چه‌ند جارێكیش هه‌واڵى ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌ له‌نێوان ئه‌و دوو لایه‌نه‌دا له‌ میدیاكان بڵاوبووه‌وه‌، به‌ڵام تا ئێستا هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجام نه‌داوه‌.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا