بافڵ تاڵەبانی و نێچیرڤان بارزانی پاڵپشتی خۆیان بۆ کارەکانی حکومەت و پەرلەمان راگەیاند

کوردستان 26/07/2020

Alternate Text


ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ 26/7/2020 له‌ هه‌ولێر  نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، ميوانداريى كۆبوونه‌وه‌ى هاوبه‌شى يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان و پارتى ديموكراتى كوردستانى كرد. 

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ به‌ ئاماده‌بوونى بافڵ تاڵه‌بانى، هاوسه‌رۆكى يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان به‌ڕێوه‌ چوو، هه‌ردوولا له‌ كه‌شوهه‌وايه‌كى ئيجابى و دۆستانه‌دا، به‌ ڕاشكاوى كێشه‌ و گرفته‌كان و بارودۆخى هه‌رێمى كوردستان و په‌يوه‌ندييه‌ دووقووڵييه‌كانيان تاوتوێ كرد. 

داكۆكى كرايه‌وه‌ له‌سه‌ر زه‌رووره‌تى په‌يوه‌نديى نێوان پارتى و يه‌كێتى به‌تايبه‌تى و سه‌رجه‌م لايه‌نه‌ سياسى و پێكهاته‌كانى كوردستان به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و پاراستنى يه‌كڕيزى و ته‌بايى كه‌ زه‌رووره‌تێكى ئه‌م قۆناغه‌ هه‌ستياره‌يه‌ بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌و بارودۆخه‌ قورسه‌ى له‌ ده‌ره‌نجامى په‌تاى كۆرۆنا و قه‌يرانى دارايى و كێشه‌كانى ديكه‌دا به‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستاندا هاتووه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دووپاتى زه‌رووره‌تى به‌رده‌واميى گفتوگۆى نێوان هه‌ردوولا كرايه‌وه‌ كه‌ ئامانج لێى چاره‌سه‌ركردن و زاڵبوون به‌سه‌ر كێشه‌كاندا و سووككردنى ئه‌و باره‌ قورسه‌يه‌ له‌ ده‌ره‌نجامى كێشه‌ و قه‌يرانه‌كان كه‌وتووه‌ته‌ ئه‌ستۆى هاووڵاتيان، هه‌روه‌ها داكۆكى له‌سه‌ر پابه‌ندبوون به‌ ڕێككه‌وتنه‌كانى نێوان هه‌ردوولا و پاڵپشتيى دامه‌زراوه‌كانى هه‌رێم و كارى هاوبه‌ش له‌ په‌رله‌مان و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرايه‌وه‌.

ھاوکات سەرچاوەیەکی تایبەت BMC راگەیاند، سبەی فراکسیۆنی یەکێتی و سەرۆکی پەرلەمان بەشداری کوبوونەوەی سبەی پەرلەمانی کوردستان دەکەن

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا