پله‌كانی گه‌رما بۆ ٥٠ پله‌ی سه‌دی به‌رزده‌بێته‌وه‌

کوردستان 27/07/2020

Alternate Text

كەشناسێكی عێراقی پێشبینی ئەوە دەكات، لەزۆربەی ناوچەكانی عێراق پلەكانی گەرما زیاتر بەرزبێتەوە و  پارێزگاكانی باشور پلەكە بگاتە زیاتر لە ٥٠ پله‌ی سه‌دی.
  
لەراگەیەنراوێكیدا، واسیق سەلامی كەشناسی عێراقی ڕایگەیاند، بەهۆی زیادبوونی كاریگەرییەكانی بەرگە هەوای سەرو و دابەزینی پاڵەپەستۆی گەرمی كەشوهەوا ئەمڕۆ لەزۆربەی ناوچەكاندا زۆر گەرم بێت لەگەڵ بوونى هەور بە ئاسماندا بەشێوەی پچڕ پچڕ بەتابیەت لەناوچەكانی خۆرئاوا و باكور.  

 
ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، پلەكانی گەرما بەراورد بە شەوی رابردوو زیاتر بەرزدەبنەوە و بەم شێوەیە ده‌بێت:


 دهۆك  46 پلە
هەولێر 48
سلێمانی 45 
كەركوك 48 
سەڵاحەدین 50 پلە
بەغدا 52 پلە
كەربەلا 50 پلە
نەجەف 51 پلە

سەلامی ئامۆژگاری هاووڵاتیان دەکات بەهۆى بەرزبوونەوەى گەرما ئەمڕۆ نەچنە سەر كارەكانیان و خۆیان بەدووربگرن لە چوونە بەر تیشکى خۆر بەشێوەیەکى راستەوخۆ.  

هاوكات كه‌شناسی هه‌رێم بڵاویكرده‌وه‌، بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی ئەمڕۆ و سبەی لە زۆربەی شارەکان، ئاسمان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت، هاوکات پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە.

لە هەولێر بەرزترین پلەکانی گەرما 45، سبەی 46 پلە دەبێت، لە سلێمانی ئەمڕۆ و سبەی بەرزترین پلەکانی گەرما 44 پلە دەبێت.

لە دهۆک بەرزترین پلەکانی گەرما 43، سبەی 44 پلە و لە کەرکوک ئەمڕۆ 48 سبەی بەرزترین پلەکانی گەرما 49 پلە دەبێت.

Alternate Text

دوایین هەواڵ

"چاڤی دەمێنێتەوە"

وەرزش 10 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا