وردەكاریی مەرجەكانی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل بڵاوكرایەوە

کوردستان 27/07/2020

Alternate Text

وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان مەرجە نوێیەكانی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی لەدەرەوەی وڵات بڵاوكردەوە و رایگەیاند، هێنانە ژورەوەی ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێل تەنیا لەدەسەڵاتی وەزیری ناوخۆ و وەزیری دارایی و ئابوری دەبێت.

بەگوێرەی نوسراوێكی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، مەرجە نوێیەكانی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل بڵاوكراونەتەوە و یەكەم مەرجیش پەیوەستە بە بونی ئێرباگ و سیستمی ABSی لە ئۆتۆمبێل، بەجۆرێك ئۆتۆمبێلی جۆری پاس لە 14 نەفەر كەمتر، دەبێت بەلایەنی كەمەوە دو ئێرباگی هەبێت و لە 14 نەفەر بەرەو سەرەوەش مەرج نیە ئێرباگی هەبێت.

لەنوسراوەكەدا هاتووه‌، هێنانە ژورەوەی ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێل تەنیا لەدەسەڵاتی وەزیری ناوخۆ و وەزیری دارایی و ئابوری دەبێت، هەروەها هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی قەڵغان (درع)یش تەنها لەدەسەڵاتی وەزیری ناوخۆیە، لەگەڵئەوەشدا ئۆتۆمبێلی كارەبایی بەهەمان رسوماتی ئۆتۆمبێلی چوار پستۆن تۆماردەكرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا