ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی یه‌كێتی توشی كۆرۆنا بوو

کوردستان 27/07/2020

Alternate Text

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو.

ئەکرەم شەریف، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردەوە، "دوای ئەوەی باری تەندروستیم هەندێک تەواونەبو، کەمێک ئازاری سەرو قاچم هەبو، دوای پشکنین دەرکەوت توش بوی کۆرۆنا ڤایرۆسم".

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئێستا باری تەندروستی جێگیرەو زۆر ئاساییە، "داواکارم لەو خوشک و برا و کەس و دۆستە ئازیزانم کە لەئەنجامی کار، یان بەهەر هۆیەکی دیکە بەریەک کەوتنم لەگەڵیان هەبو، بەگەورەیی خۆیان بمبورن، تکایان لێدەکەم لەگەڵ هەستکردنیان بەئازار ئاگاداری تەندروستی خۆیان بن و پشکنین ئەنجام بدەن".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا