وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجه لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی خۆکوشتنی هاوڵاتییەک لە باخی گشتی شارەکە و بڵاوبوونەوەی نامەیەک بە ناوی ئەوەوە، روونکردنەوەی دا.
بەرزان عوسمان رایگەیاند، ئەو نامەیە بە ناوی ئەوەوە بڵاوکراوەتەوە و کاوە هیچ شتێکی لە دوای خۆی بەجێنەهێشتووە.
لەبارەی ئەوە کە دەوترێت ناوبراو لە هەژاریدا خۆی کوشتووە، وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە رایگهیاند، کاوە کەسێکی کەم دەرامەت نەبووە، بەڵکو موچەی بەرکەوتنی چەکی کیمایی، مووچەی کەم ئەندامی، مووچەی زیندانی سیاسی و مووچەی وارسی شەهیدانی کە هی دایکیەتی هەبووە. بەمانەش مانگانە مووچەی یەک ملیۆن دینار بووە، جیا لەوەش بنەماڵەکەی خاوەن گەراج و کەسابەتی خۆیانن و لە هەڵەبجە ناسراون.
روونیشکردەوە، هەفتەیەک پێش ئەوەی خۆی بکوژێت، هەوڵی خۆ سووتاندنی داوە و دەیگووت، بیری منداڵەکانم دەکەم، خاوەن کێشەی خێزانیی بووە.
وتیشی، بە داخەوە چەند کەسێک کە هەستیان بە بەرپرسایەتی نەکردووە، وێنەی تەرمەکەیان گرتووە و بڵاویانکردووەتەوە.