بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی ڕاپەڕین لەڕاگەیەندراوێکدا مامۆستایانی ئایینی ئاگادار دەکاتەوە، خوتبە و نوێژی جەژن ئەنجام نەدەن.
لە راگەیەنراوێکدا، بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی ڕاپەڕین دەڵێت، لە وەزارەتی ئەوقاف وەک هەموو وەزارەتەکانی تر لە حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندی بڕیار و ڕێنماییەکان دەبن و داواش لە هەموو مامۆستایانی بەڕێز دەکەن کە پابەندبن بەم بڕیارەو نوێژە بە کۆمەڵەکان بەپێی ڕێنماییەکانی پێشوو ئەنجام بدرێن، بەڵام خوتبە و نوێژی جەژن ئەنجام نادرێت.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
مامۆستایانی ئاینی هێژا، نوێژ خوێنانی بەڕێز.
السلام علیكم
بەڕێزان
هەرچەندە ئێمەش وەک ئێوە پەرۆشین بۆ کردنەوەی مزگەوتەکان و ئەنجامدانی جومعە و جەماعەت تێیاندا ، بەڵام چونکە هێشتا مەترسیەکە هەرماوە و ئەوەتا ئاگادارن کە فەريضەی حەجیش ئەمساڵ ئەنجام نادرێ.
بەیاننامەی ژمارە 44 ی وەزارەتی ناوخۆ هەرچەندە ڕێگەی داوە کە دەرگای مزگەوتەکان بۆ نوێژی بەکۆمەڵ بکرێنەوە ، بەڵام بۆ خوتبەکان بەباشیان زانیوە کە ئەنجام نەدرێن. ئەمەش بەمەبەستی پاراستنی تەندروستی و گیانی نوێژ خوێنان . هەڵبەت ئەمە هەنگاوێکی باشە بە ئاڕاستەی ئاسایی کردنەوەی بارو دۆخەکە ، بۆیە لێرەوە ئاگاداری هەموو ئێوەی بەڕێز دەکەینەوە کە ئێمەش لە وەزارەتی ئەوقاف وەک هەموو وەزارەتەکانی تر لە حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندی بڕیار و ڕێنماییەکان دەبین و داواش لە هەموو مامۆستایانی بەڕێز دەکەین کە پابەندبن بەم بڕیارەو نوێژە بە کۆمەڵەکان بەپێی ڕێنماییەکانی پێشوو ئەنجام بدرێن، بەڵام خوتبە و نوێژی جەژن ئەنجام نادرێت بۆزانین.
بــــەڕێـــوەبـــەرایــــەتی ئەوقافی ڕاپەڕین
٢٠٢٠/٧/٢٧