ئەمڕۆ لەشارى هەولێر بە ئامادەبوونى وەزیرى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى كۆمه‌ك و هاوكاری به‌سه‌ر 1500 خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت دابه‌ش كرا .
ئەمرۆ بەئامادەبوونی کوێستان محمد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و جێگری پارێزگاری هەولێر هێمن قادر لەرێورسمێکدا گروپی کاری خێرخوازی كۆمه‌كى مادى به‌سه‌ر 1500 کەس لە خاوه‌ن پێداویستی تالاسیمیا و ئۆتیزم و بیكۆڵ و كورته باڵا و نابینایان و نابیستان و هیمۆفیلیا و ئه‌ندامانى كۆمه‌ڵه‌ى ژین دابه‌ش كرد .
هێمن قادر جێگری پارێزگاری هەولێر رایگەیاند: ئەم توێژانە شایستەی خزمەتی زیاترن و ئەوەی لەتواناماندا بێت درێغی ناکەین بۆ خزمەتکردنیان .