زیاتر له‌ هه‌زار توشبووی كۆرۆنا چاكبوونه‌وه‌

عێراق 27/07/2020

Alternate Text

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا دوو هەزار و 553 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و 96 کەسی دیکەش گیانیان لەدەستدا. 
 
ئەمڕۆ دووشەممە  ، وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق راگەیێندراوێکی نوێی لەبارەی تووشبووانی کۆرۆنا بڵاوکردەوە و رایگەیاند، 17 هەزار و 141 پشکنین کراوە. دوو هەزار و 553 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و 96 کەسیش گیانیان لەدەستداوە. هەروەها هەزار و 927 کەسیش چاکبوونەتەوە. 
 
 
کۆی گشتیی تووشبووانی کۆرۆنا لە عێراق گەیشتە 112 هەزار و 585، لەو ژمارەیە 77 هەزار و 144 کەس چاکبوونەتەوە و چوار هەزار و 458 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا