سەرۆكی حكومەت رەتیدەكاتەوە سكاڵای لەدژی هیچ رۆژنامەنوسێك تۆماركردبێت

کوردستان 27/07/2020

Alternate Text

نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سکاڵای یاسایی لە دژی هیچ ڕۆژنامەنووسێک تۆمار نەکراوە وەک هەندێک سایت بڵاویان کردووەتەوە.

 نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رونکردنەوەیەکدا، رایگەیاند، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سکاڵای یاسایی لە دژی هیچ رۆژنامەنووسێک تۆمار نەکردووە، وەک هەندێک سایت بڵاویان کردووەتەوە.

ئاشکراشیکردووە،  ئەو سکاڵانەی کە ھەبووە لە لایەن داواکاری گشتییەوە بووە لە سەر ئەو کەسانەی لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا و راگەیاندنی کەرەنتین، گومانیان دەخستە سەر ھەبوونی پەتاکە و خەڵکیان بۆ سەرپێچی لە رێنماییە تەندروستییەکان ھان دەدا.

روونیشیکردووەتەوە، ئەو بابەتەش تەنیا پەیوەندیی بە داواکاری گشتییەوە ھەیە.

ئەوەش دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی تۆماركردنی سكاڵا لەلایەن داواكاری گشتییەوە لەسەر رۆژنامەنوس رێبوار كەریم وەلی.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا