کۆسرەت رەسول بۆ سەرکردایەتیی یەکێتی: واز لە پەرلەمان بێنن کاری خۆی بکات

کوردستان 27/07/2020

Alternate Text

سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان نامەیەک ئاراستەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی حیزبەکەی دەکات و دەڵێت، واز لە پەرلەمان بێنن کاری خۆی بکات و دانیشتنەکانی پەرلەمانیش رێڕەوی ئاسایی و یاسایی خۆیان بگرنەبەر و فراکسیۆنی یەکێتیش کارابێت لە بەشداریکردنی دانیشتنەکانی پەرلەمان. 
 
لەبارەی دانیشتنەکەی پەرلەمانی کوردستان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان نووسراوێکی ئاراستەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی حیزبەکەی کردووە و لە نووسراوەکەدا کە نێوەڕۆکەکەی دەست رووداو کەوتوە هاتووە "بڕیاری هەڵپەساردنی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان لە زیانی کوردستان و یەکێتییە، وا باشترە کێشەکانی پەرلەمانی کوردستان نەبەسترێتەوە بە کێشەی سیاسی یەکێتی و پارتی".
 
لە بەشێکی دیکەی نووسراوەکەدا کۆسرەت رەسوول، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت "بەرژەوەندی گەلی کوردستان وا دەخوازێت لەم دۆخە هەستیارەدا دەستبەجێ ئەم کێشە هەستیارە کۆتایی پێبهێندرێت و سەرۆکی پەرلەمان سەرپشک بێت و دەسەڵاتە یاساییەکانی بەکاربهێنێت و دانیشتنەکانی پەرلەمان رێڕەوی یاسایی و ئاسایی خۆیان بەکاربهێنێت".
 
ئەم داوایەی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کاتێکدایە کە سەرکردایەتی یەکێتی بەزۆرینەی دەنگ بڕیاریاندابوو کە سەرۆکی پەرلەمان و فراکسیۆنی یەکێتی نەچنەوە پەرلەمانی کوردستان تاوەکو کۆبوونەوەی هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی نەکرێت. 
  

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا