به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی دهۆك رایگه‌یاند،
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ١٦ توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبونه‌وه و ره‌وانه‌ی ناو خانه‌واده‌كانیان
كرانه‌وه، به‌وه‌ش كۆی چاكبوانی ڤایرۆسه‌كه گه‌یشته ٣٣١ كه‌س.
به‌گوێره‌ی
راگه‌یه‌ندراوێكی ته‌ندروستی دهۆك، ئه‌مڕۆ ١٦ توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌دوای ئه‌وه‌ی
چه‌ند جارێك پشكنینیان بۆ ئه‌نجامدراوه ده‌ركه‌وتوه ڤایرۆسه‌كه‌یان په‌ڕاندوه و
چاكبونه‌ته‌وه، بۆیه بڕیاردراوه بنێردرێنه‌وه بۆ ناو خانه‌واده‌كانیان.
ته‌ندروستی دهۆك
راشیگه‌یاندوه، ٨٨ توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌كانی دهۆك له‌ژێر چاودێریدان
و ٣٣١ توشبوش به ته‌واوی چاكبونه‌ته‌وه و ره‌وانه‌ی ماڵه‌كانیان كراونه‌ته‌وه.