سەرۆککۆماری عێراق لهگهڵ سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی
كوردستان كۆبوویهوه و پرسی كێشه سیاسیهكانی ههرێم و ناكۆكیهكانی بهغدا و ههولێر
و بهتایبهت پرسی مووچهی مووچهخۆرانی ههرێمی كوردستانیان تاوتوێكرد.
نوسینگهی راگهیاندنی سەرۆککۆمار بڵاویكردهوه، ئەمڕۆ
دووشەممە لە شاری سلێمانی د. بەرھەم ساڵح، پێشوازیکرد لە محەممەد حاجی محموود سکرتێری گشتی حزبی سۆسالیست دیموکراتی
کوردستان و سەبارەت بە چەند پرسێکی گرنگ و دوا پێشھاتە ئەمنی و ئابووری و سیاسییەکانی
کوردستان و عێراق گفتوگۆکرا.
راشیگەیاندووە، ههر لهو دیدارهدا، جەختکرایەوە لە
گرنگی گفتوگۆ و دیالۆگی جددی لە نێوان گشت لایەنە سیاسییەکان بە ئاڕاستەی کۆتایی ھێنان
بە سەرجەم کێشە و قەیرانەکان و ھێنانەدی ئارامی و خۆشگوزەرانی بۆ گشت ھاووڵاتیان.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا بەگرنگییەوە باس لە پەلەکردن
لە چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەردوو حکومەتی ھەرێمی کوردستان و
حکومەتی فیدراڵی کرا، بەتایبەتی پرسی مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان و بژێوی
ژیانی ھاووڵاتیان، لەسەر بنەمای دەستور و پاراستنی مافی ھەموو ھاووڵاتیانی عێراق و
ھەرێمی کوردستان و کۆتایی ھێنان بەو دۆسێیە بەیەکجاری.