Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئه‌م گه‌ڕه‌كه‌ی سلێمانی كاره‌بای نیشتیمانی و مۆلیدەی نابێت

کوردستان

بینراو 1118

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای سلێمانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ رایگه‌یاند، دانیشتوانی گه‌ڕه‌كی رزگاری ئاگادارده‌كه‌نه‌وه‌، رۆژی چوارشه‌ممه‌ پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌بایان بۆ داده‌نرێت و بۆ ماوه‌ی پێنج كاتژمێر كاره‌بای نیشتمانی و مۆلیده‌یان ده‌بڕدرێت

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی كاره‌بای سلێمانی، لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌ی تۆڕی زیره‌كی كاره‌با ئاگاداری دانیشتوانی گه‌ڕه‌كی رزگاری نزیك مزگه‌وتی حاجی محه‌مه‌دی كۆڵه‌ك ده‌كاته‌وه‌ به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ده‌كه‌ونه‌ سه‌ر فیده‌ری ٥٥، رۆژی چوارشه‌ممه‌ پێوه‌ری زیره‌كی  كاره‌بایان بۆ ده‌به‌سترێت.

روونیشیکردووەتەوە، به‌هۆی به‌ستنی پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌باوه‌، گه‌ڕه‌كی رزگاری له‌كاتژمێر (٧)ی به‌یانی تاوه‌كو(١٢)ی نیوه‌ڕۆ كاره‌بای نیشتمانی و مۆلیده‌یان نابێت، واته‌ مۆ‌لیده‌ی ئه‌هلی سه‌ر ئه‌و فیده‌ره‌ نابێت كار بكه‌ن‌، ئه‌وه‌ش له‌ پێناو سه‌لامه‌تی گیانی تیمه‌كانی كاره‌با و هاوڵاتیان خۆیان.

راشیگەیاندووە، هاوڵاتیان ئاگاداریش ده‌كه‌نه‌وه‌، به‌ستنی پێوه‌ره‌كه‌ بێبه‌رامبه‌ر و هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌ك له‌ هاوڵاتی وه‌رناگیرێت و خه‌رجییه‌كه‌ی له‌سه‌ر حكومه‌ته‌، له‌ پێناو پاراستنی ئامێره‌ كاره‌باییه‌كانیشیان پێش لێدانه‌وه‌ی كاره‌با پۆ یه‌كه‌مجار هه‌مو ئامێره‌كانیان بكوژێننه‌وه‌ و دواتر له‌دوای یه‌ك هه‌ڵیان بكه‌نه‌وه.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP