وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری ٢٤
کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ١٨٥ تووشبووی
نوێ تۆمارکراون و (٥) تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوو
هەزار و ٨٧ پشکنین بۆ دەستنیشانکردنی تووشبووانی ڤایرۆسەکە کراون کە لە ئەنجامدا ١٨٥
تووشبووی نوێ تۆمارکراون.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، هەزارو ٧٢١
تووشبووی دیکەی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.
هاوکات وەزارەتی تەندروستی ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە (٥) تووشبووی دیکەی ڤایرۆسەکە ئەمڕۆ گیانیان
لەدەستداوە.
بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستی، تاوەکو ئێستا ١٢ هەزار
و ٦٣٥ تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون، هەشت هەزار ٥٦ تووشبوو چاکبوونەتەوە و ٤٩٦ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.