Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

هونەرمەندێكی بواری كۆمیدیای عێراقی به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیانی له‌ده‌ستدا

هەمەرەنگ

بینراو 1987

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی عێراق گیانله‌ده‌ستدانی خه‌ڵه‌ف زێدان هونه‌رمه‌ندی بواری كۆمیدی به‌هۆی توشبوونی به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یاند.

به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی عێراق، خه‌ڵه‌ف زێدان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌، نیگه‌رانی خۆشی له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌ربڕیوه‌ و داوایكردوه‌، جێگه‌ی به‌هه‌شت بێت و خودای گه‌وره‌ دڵنه‌وایی كه‌سوكار و هاوڕێیانی بدات.

خه‌ڵه‌ف زێدان یه‌كێك بو له‌و ‌هونه‌رمه‌ندانه‌ی له‌بواری كۆمیدیا له‌ شانۆ و دراما ته‌له‌فیزۆنیه‌كاندا كاری كردووه‌، ماوه‌ی ١٠ رۆژیشه‌ به‌هۆی تێكچونی بارودۆخی ته‌ندروستیه‌وه‌ ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی پزیشكان له‌به‌غدا كراوه‌.

خه‌ڵه‌ف زێدان له‌ساڵی ١٩٦٩ له‌ به‌غدا له‌دایكبوه‌، چه‌ندین به‌رهه‌می له‌بواری شانۆ و هونه‌ری میللی و دراما تۆماركردوه‌.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP