سەنتەری میترۆ و فێرگەی فرێمینگ بۆ وێنەی رۆژنامەوانی کاری ھاوبەش دەکەن

کوردستان 27/07/2020

Alternate Text

رێکخەری سەنتەری میترۆ رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە لە شاری ھەولێر، بەیاوەری سەرنووسەری گۆڤاری ژن (ئاڤان جاف)، سەردانی فێرگەی فرێمینگ بۆ فۆتۆی رۆژنامەوانی-مان کرد.

رەحمان غەریب رێکخەری سەنتەری میترۆ لە هەژماری تایبەتی خۆی بڵاویکردووەتەوە، دوای گەیشتنمان، گفتووگۆمان لەبارەی رەوشی رۆژنامەنووسان و فۆتۆی رۆژنامەوانی کرد، لەبەشێکی دیکەی دیدارەکەمان باس لە کاری ھاوبەش و کاری پێکەوەیی لە بواری رۆژنامەوانی کرد لە داھاتوو لە شارەکانی کوردستان.

دەشڵێت، لەلایەن بەرپرسی فێرگەکە سەفین حەمید بەگەرمی پێشوازی لە ھەوڵەکانی میترۆ بۆ پاڵپشتی رۆژنامەنووسان کرا.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، میترۆ بە گرنگیەوە دەڕوانێتە ھەماھەنگی و ھەبوونی ناوەند و سەنتەرە فێرکاری و ئەکادیمیەکان لەبواری میدیا بەگشتی.

فێرگەی فرێمینگ بۆ وێنەی رۆژنامەوانی لە ساڵی ٢٠١٦ لەلایەن سەفین حەمید فۆتۆگرافەری ئاژانسی AFP دامەزراوە، ناوەندێکە بۆ فێرکاری و راھێنان لەبواری فۆتۆی رۆژنامەوانی.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا