Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

هه‌رێم ٤٥٠ میگاوات كاره‌با به‌ به‌غدا ده‌فرۆشێت

عێراق

بینراو 229

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

وەزیری کارەبای عێراق رایگەیاند، لەماوەی دو رۆژی ئایندەدا دەست بەهاوردەکردنی وەزەی کارەبا لەهەرێمی کوردستان و تورکیا دەکەن.

بەگوێرەی هەواڵێکی سومەریە نیوز، ئەمڕۆ دووشەممە ماجد مەهدی حەتوش وەزیری کارەبای حکومەتی عێراق رایگەیاند، چارەسەری کێشەی کارەبا دەکەن، لەتورکیا و هەرێمی کوردستانەوە وزەی کارەبا هاوردە دەکەن، لەماوەی دوو رۆژی ئایندە دەست بەو پرۆژەیە دەکەن.

لەمیانی کۆبونەوەکانی لەگەڵ پارێزگاری نەجەف، وەزیری کارەبای عێراق راشیگەیاند، لەوەرزی هاویندا هەمو پارێزگاکانی عێراق کێشەی کارەبایان هەیە، ئەمڕۆش بەمەبەستی دۆزینەوەی چارەسەری بەپەلەی کێشەی کارەبا کۆبونەوەیەکیان لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران ئەنجامداوە و تێیدا بریاری هاوردەکردنی کارەبایان داوە.

لەبارەی رێژەی هاوردەکردنی کارەبا، وەزیری کارەبای عێراق ئاشکرایکرد، ٤٥٠ میگاوات لەهەرێمی کوردستان و ٢٠٠ میگاوات لەتورکیاوە هاوردە دەکەن.

ئەمە لەکاتێکدایە، لەهەرێمی کوردستان کێشەی کارەبا هەیە و رۆژانە لەنێوان ١٠ بۆ ١٢ کاتژمێر کارەبا هەیە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP