شێخ حوسێن پیرخدری، شێخی دیاری تەریقەتی نەقشبەندی لە قەزای
دەربەندیخان کۆچی دواییکرد.
زەردەشت عوسمان، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی تەندروستی دەربەندیخان رایگەیاند، ئەمشەو دووشەممە شێخ حوسێن پیرخدری،
شێخی دیاری تەریقەتی نەقشبەندی کۆچی دوایی کرد.
شێخ حسێن یەکێکبوو لە شێخە دیارەکانی ئەهلی تەریقەتی نەقشبەندی
و چەند ساڵێک وەکیلی شێخ عوسمانی بیارە بووە.
لای خۆشیەوە، پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقافی حكومەتی هەرێم
رایگەیاند،"بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی مامۆستایانی ئایینی
بەڕێزو کەسوکار و بنەماڵەی کۆچکرد و دەکەین، لە خوای گەورە دەپارێینەوە خوالێخۆشبێت
بە بەهەشتی خۆی شادبکا و ئارامی و دڵنەوایی
هەمو لایەک بدات.
ناوی تەواوی ( حسێن محەمەد عەبدولسەمەد)ە له عه‌شیره‌تی (
قوبادی پیر خزری ) له ساڵی ( ١٩٧٠ ) له ( دێی سورمه‌ری ) بناری به‌مۆ له دایك
بووه.
له ته‌مه‌نی (نۆ)
ساڵیدا بووه به فه‌قێ، ساڵێك له زه‌رایه‌ن و ساڵێك له عه‌ربه‌ت و ساڵێك له
چوارقوڕنه خوێندویه‌تی، سێ ساڵ له كه‌لار خۆی فه‌قێ بووه و نزیكه‌ی نۆ فه‌قێشی بووه دوو ساڵ له روومادیه‌و به
غداد خوێندویه‌تی، وه نزیكه‌ی چل فه‌قێشی له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی راگرتووه، لە تەمەنیدا ٦٦ جار چووەتە مەککە و مەدینە، هەروەها سەدان فەقێ لە حوجرەکانی ئەودا بوونەتە مەلا.
شێخ حوسێن پیرخدری، خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە، بەڵام چەندین
ساڵە لە باشووری کوردستان و لە شارۆچکەی دەربەندیخان دەژی، ماوەی چەند ساڵێکە بەدەست نەخۆشی شەکرە و دڵەوە
دەناڵێنێت.