كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى به‌رده‌وامه و ده‌نگ له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕكردنى چه‌ند پۆستێك ده‌درێت
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به (BMC) راگه‌یاند، بۆ یه‌كه‌مجار له هه‌موو عێراقدا ژنێك به ناوی له‌یلا عومه‌ر پۆستی جێگری پارێزگاری سلێمانی وه‌رده‌گرێت.
پێشتر ئازاد حه‌مه‌ئه‌مین، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى به راگه‌یاندبوو، ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى 59 مین كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی خۆى به‌ڕێوه‌ده‌بات كه كۆبوونه‌وه‌یه‌كى كراوه‌یه، به مه‌به‌ستى ده‌نگدان له‌سه‌ر ئاڵ‌وگۆڕكردن و چه‌سپاندنى پاڵێوراوى چه‌ند پۆستێك”.
لەیلا عومەر عەلی
- ساڵی 1975 لە سلێمانی لەدایکبووە.
- ساڵی 1996 کۆلێژی یاسای لە زانکۆی سەلاحەددین تەواوکردووە.
- ساڵی 1997 لە بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنی خانووبەرەی رۆژهەڵاتی سلێمانی دامەزراوە.
- ساڵی 2000 بووەتە جێگری بەڕێوەبەری تۆمارکردنی خانووبەرەی رۆژهەڵاتی سلێمانی.
- ساڵی 2005 بووەتە بەڕێوەبەری تۆمارکردنی خانووبەرەی رۆژهەڵاتی سلێمانی.
- پێشتر ئەندامی ئەنجوومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بووە.
- ئێستا ئەندامی یەدەگی ژنە لە ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی.