لەبارەی
گرگرتنی ئۆتۆمبێڵی هاوڵاتیان، قائیمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر رایدەگەیەنێت ده‌ركه‌وتووه
به‌هۆی خراپیی كوالێتیی به‌نزینی هه‌ندێك له به‌نزینخانه‌كانه‌وه‌یه.
لەمبارەیەوە
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قائیمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر له كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا
رایگه‌یاند، لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ هۆكاری گڕگرتنی ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیان
كردووه، له ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وتووه هۆكاره‌كه‌ی خراپیی كوالێتیی به‌نزینی هه‌ندێك
به‌نزینخانه‌كانی شاری هه‌ولێره، كه ده‌ستكاری ده‌كرێن و به‌پێی پێوه‌ره‌كانی وه‌زاره‌تی
سامانه سروشتییه‌كان نییه، كه دیاریی كردووه.
روونیشیکردەوە،
له هه‌ڵمه‌ته‌كانیان بۆ چاودێریكردنی به‌نزینخانه‌كانی هه‌ولێر به‌رده‌وام ده‌بن
بۆ باشتركردنی كوالێتیی به‌نزین و رێگرتن له‌و حاڵه‌تانه، سه‌رپێچیكارانیش رێككاریان
به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته به‌ر، كه بۆ له‌مه‌ودوا جگه له داخستنی به‌نزینخانه و رێككاره‌كان،
لافیته‌یه‌كیش هه‌ڵده‌واسن و هۆكاری داخستنه‌كه رونده‌كه‌نه‌وه.