نوێترین زانیاری لەسەر چیچەک کۆبانی ئاشکرادەکرێت

کوردستان 28/07/2020

Alternate Text

ئەمڕۆ بۆ جاری دووەم پڕۆسەی دادگایی كردنی ئەو كچە شەڕڤانە ئەنجام دەدرێت كە بە برینداری لەلایەن گروپە چەكدارەكانی سەربەتوركیاوە لە سوریا دەستگیركرابوو.

ئەمڕۆ دووەمین دانیشتنی دادگایی چیچەك كۆبانێ، كە پێشتر لە كۆتاییەكانی مانگی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ لەلایەن گرپە چەكدارەكانی سەربە توركیاوە لە سوریا دەستگیركرا بوو ئەنجام دەدرێت.

دادگاییەكە لە دادگای پێنجەمی سزا قورسەكان لە شاری رووحای باكوری كوردستان بەڕێوە دەچێت، دادگاییكردنی ئەو شەرڤانەی یەپەژە كە ناوی خۆی (دۆزگین تەمۆ )یە لە كاتێكدایە كە لە ناو وڵاتەكەی خۆیدا دەستگیركراوە، توركیا بۆخۆشی دەستگیری نەكردووە بەڵگو گروپەچەكدارەكانی سەر بەو وڵاتە لە دەرەوەی خاكی توركیا دەستگیریان كردووە و رادەستی توركیایان كردووە.

چیچەک کۆبانێ شەڕڤانی یەپەژە، لە ئۆپەڕاسیۆنی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان رۆژی ٢١ی مانگی ١٠ لە گوندی مشرف لە عەین عیسا بە برینداری لەلایەن گروپەچەکدارەکانی تورکیا دەستبەسەرکرا و دوای بڵاوبونەوەی دیمەنی دەستبەسەرکردنەکەی کاردانەوەی توندی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی بەدوای خۆید هێنا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا