كتێبێكی نوێی مه‌لا به‌ختیار (له‌بری بیره‌وه‌ری) له دووتوێی زیاتر له (600) لاپه‌ڕه‌دا له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا بڵاوده‌بێته‌وه.
مه‌لا به‌ختیار ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵا و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی له په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی بڵاویكردوه‌ته‌وه، دوای زیاتر له (35) ساڵ بێده‌نگی به‌رامبه‌ر هه‌ڵكوتانه سه‌ر (ئاڵای شۆڕش) بۆ یه‌كه‌مین جاره نوسه‌ر، وه‌ڵامێكی میتۆدی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ئه‌و هێرش و هه‌ڵكوتانه ناڕه‌وایانه ده‌داته‌وه، له‌ناو شۆڕش‌و له‌دوای راپه‌ڕینیشه‌وه، له بیره‌وه‌ری‌و گوتار‌و چاوپێكه‌وتنی به‌رپرسه باڵاكانی یه‌كێتی، له مام جه‌لاله‌وه، بۆ نه‌وشیروان مسته‌فا، فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر، د.ئه‌رسه‌لان باییز، هۆمه‌ر شێخ موس، مه‌لا ئه‌حمه‌دی بانیخێڵانی‌و كه‌سانی تریش.. به‌ڵگه به به‌ڵگه، له سه‌رچاوه ره‌سمیه‌كانه‌وه وەڵامییان ده‌داته‌وه.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌روو، له كتێبه‌كه‌دا، جگه له‌وه‌ی پێشه‌كیه‌كه‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی سایكۆلۆژیه له‌سه‌ر: سایكۆلۆژیه‌تی رق، سایكۆلۆژیه‌تی دیلكوشتن، په‌یوه‌ندی سایكۆلۆژیه‌ت‌و بڕیاری سیاسی، هه‌روه‌ها هه‌ڵسه‌نگاندن له‌سه‌ر: شه‌ڕی جه‌لالی-مه‌لایی، كاره‌ساتی هه‌كاری، دانوستان، شه‌ڕی ناوخۆ، روخانی شا و هاتنه سه‌ر كاری كۆماری ئیسلامی ئێران، خه‌باتی چه‌كداری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، هێزی پشتیوان، حیزبی دیموكرات‌و كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان، ره‌گه‌زه دڕندایه‌تیه‌كانی سایكۆلۆژیه‌تی دیلكوشتن، هۆكاری شكستی یه‌كێتی له په‌ره‌نه‌سه‌ندنی بۆ: به‌ره‌ی نیشتمانی، حیزبی پێشڕه‌و، له‌شكری شۆڕشگێڕ. هۆكاره راسته‌قینه‌كانی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه، جیابونه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی سۆسیالیست، سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی پارتی‌و شه‌ڕی سیاسی‌و عه‌سكه‌ری نێوان یه‌كێتی-پارتی. شه‌ڕی قڕناقاو پشتئاشان‌و ئاشتی له‌گه‌ڵ حزبی شیوعی له مه‌ڵبه‌ندی یه‌ك.
ئه‌وه‌ش ئاشكراكراوه، ئه‌و بابه‌تانه‌و بابه‌تگه‌لی دیكه له (7) رشته‌و (89) ناونیشاندا، له چاپێكی رازاوه‌دا، ماوه‌یه‌كی دیكه، ده‌كه‌وێته به‌ر ده‌ستی خوێنه‌ری كورد‌و كتێبخانه‌ی كوردی. تێكڕا بابه‌ته‌كانیش، له روانگه‌ی ره‌خنه‌گرانه‌ی زانستیه‌وه، له سه‌رچاوه راسته‌قینه‌كانه‌وه، نوسراوون. به‌هیواین كتێبه‌كه، كتێبێكی (كۆنترۆڤێرشاڵ-گفتوگۆساز) بێ. له‌سه‌ر ئه‌و مێژووه‌ی تا ئێستا، به‌داخه‌وه، كه‌متر زانستیانه نوسراوه.