تێر شتیگن: هەندێک لە کاپتنەکانی بەرشەلۆنە لە ئاستی پێویستدا نین

وەرزش 28/07/2020

Alternate Text

جارێکی دیکە تێر شتیگنی گۆڵپارێزیی ئەڵمانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی، گۆمەکەی شڵەقاند بەپێی سەرچاوە رۆژنامەوانییەکان شتیگن وتوویەتی، هەندێک لە کاپتنەکانی بارسا لە ئاستی پێویستدا نین.

وەک رۆژنامەکانی ئیسپانیا باسی دەکەن، لە کاتێکدا کە دانوستانی بارسا و تێر شتیگن بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بەربەستی تێکەوتووە، ئەو هێرشی کردووەتە سەر کاپتنەکانی یانەکەی، کە لیۆنێل مێسی کاپتنی یەکەمە، بۆیە پێشبینی دەکرێت ئەم هەڵوێستەی شتیگن هەرایەک لە ژووری جلگۆڕینی بەرشەلۆنەدا بێنێتەوە.

بەپێی ئەو سەرچاوانە، تێر شتیگن وتوویەتی هەندێک لە کاپتنەکانی بەرشەلۆنە لە ئاستی پێویستدا نین بۆ لە ئەستۆگرتنی ئەرکی سەرکردایەتی تیپەکەیان.

بەرشەلۆنە چوار  کاپتنی هەیە، یەکەمیان لیۆنێل مێسییە، دووەمیشیان جیرارد پیکێیە، لەدوای ئەویش  سێرخیۆ بۆسکێس و سێرجی رۆبێرتۆش چوارەمیانە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا