ئاسایشی سلێمانی: عەرەبێک و دوو کورد بەهۆی ئەم تاوانەوە دەستگیرکران

کوردستان 28/07/2020

Alternate Text

ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، هێزەکانیان لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لەماوەی ١٠ رۆژدا سێ کەسیان بەتۆمەتی کێشانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکردووە.

ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، "هێزەکانمان  لەماوەی ١٠ رۆژدا سێ کەسیان دەستگیرکردووە، کە دوان لەتۆمەتبارەکان کوردن و دانیشتوی ناحیەی بازیانن، ئەوی تریشیان عەرەبەو دانیشتوی کەرکوکە".

روونیشتکردووتەوە، ئەو ماددانەی کە ئەو سێ کەسە کێشاویانە بریتین لە، کریستاڵ و حەبی ئارتین، لەئێستاشدا بەفەرمانی دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵ بەماددەی (١٤)هۆشبەر راگیراون.

دەشڵێت، لەلایەن بەشی ماددە هۆشبەرەکانی بەڕێوەبەرایەتیانەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ رێکخراوەو لێکۆڵینەوە لەدۆسێکانیان بەردەوامە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا