وتەبێژى تەندروستى سلێمانى هۆشدارى دەدات، ئەگەر هاووڵاتییان لە رۆژانى جەژنى قورباندا پابەند نەبن بە رێنماییە تەندروستیەکان، دەگەڕێینەوە خاڵى سفر و دۆخى کۆرۆنا دیسان لە کۆنترۆڵ دەردەچێت.
یاد نەقشبەندى، وتەبێژى تەندروستى سلێمانى ئەمڕۆ سێشەممە، لە کۆنفڕانسێکدا رایگەیاند، "لە نەخۆشخانەکانى تایبەت بە کۆرۆنا لە شارى سلێمانى لە ئێستادا 114 تووشبووى تێدا ماوە، زۆربەیان دۆخى تەندروستیان جێگیرە و رێژەى تووشبوون و مردن بە کۆرۆنا کەمبووەتەوە".
یاد نەقشبەندى ئاماژەى بەوەشکرد، "پێوستە هاووڵاتییان پابەندبن بە رێنمایە تەندروستیەکان لە رۆژانى جەژنى قورباندا، ئەگەر تێکەڵاوى و بەریەککەوتن و قەرەباڵغى دروست بکرێت ئەوا دەگەڕێینەوە خاڵى سفر و دۆخى کۆرۆنا دیسان لە کۆنترۆڵ دەردەچێت".