لە رووداوێکدا
خانمە گۆرانیبێژی سوری، ئەساڵە نەسری دەکەوێتە ناو دەریای ئەسکەندەرییە، بە وتەی
هاوڕێکەی بە "موعجیزە" لە مردن رزگاری بووە.
بەپێی هەواڵێکی
(alarabiya) ئەساڵە نەسری و هاوڕێکەی بەسمە
مەهبە، لە دەریای ئەسکەندەرییە "جیت سکی"یان لێخوڕیوە، بەڵام خۆیان کێشاوە
بە بەردێکدا، بەهۆیەوە توشی رووداو بوون و هەردووکیان برینداربوون.
دواتر بەسمە لە
پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام گرتە ڤیدیۆی رووداوەکەی بڵاوکردەوە
و رایگەیاند، "من و ئەساڵە توشی رووداوێکی ترسناک بوین، سوپاس بۆ خودا بە
(موعجیزە) لە مردن رزگارمان بوو، بەهۆی رووداوەکە سەرم کێشای بە بەردێکدا و نوقی
ئاوەکەبووم، دواتر دەریانھێنام".
هاوکات ئەساڵە
لە ستۆری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام لەبارەی تەندروستییەوە وتی، "من
لە ئێستادا تەندروستیم زۆر باشە، بەگشتی من کاتم بۆ یاریکردن و کات بەسەربردن زۆر
کەمە، ویستم هەندێک کات بەسەربەرم، بەڵام لەناکاو ئەم روداوە روویدا، لە ئێستادا هەموو
شتێک باشە سوپاس بۆ خودا".
ئەساڵە، یەکێکە
لە گۆرانیبێژە ناسراوەکانی مێژوی موزیک و گۆرانی عەرەبی، لەدایکبووی ساڵی ١٩٦٩ خەڵکی
دیمەشقە، کچی هونەرمەند مستەفا نەسڕی بووە، دووجار ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە.