نزیكه‌ی هه‌زار توشبووی كۆرۆنا چاكبوونه‌وه‌

عێراق 28/07/2020

Alternate Text

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، دوو هەزار و 553 توشبووی کۆرۆنا لە (24) کاتژمێری رابردوودا تۆمارکراون، (96) کەسیش گیانیانلەدەستداوە.
 
بەپێی راگەیەنراوەی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، لە (24) کاتژمێری رابردوودا هەزار و 927 توشبووی کۆرۆنا چاکبونەتەوە، تا ئێستا رێژەی چاکبونەوە (68.5٪)ە.

بەمەش ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق گەیشتە، 112 هەزار و 585 توشبوو، لەو ژمارەیەش چوار هەزار و 456 کەس گیانیانلەدەستداوە، 77 هەزار و 144 توشبووش چاکبونەتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا