Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئەستێرەیەکی ریاڵ مەدرید تووشی کۆرۆنا بوو

وەرزش

بینراو 199

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید ماریانۆ دیاز کە ماوەیەکی زۆر بەهۆی پێکانەوە لەریزی یانەکەی دوورکەوتبووەوە، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو.

پێگەی فەرمی ریاڵ مەدرید بڵاویکردەوە، ماریانۆ دیاز پاش ئەنجامدانی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە پشکنینەکان دەرنەچووەو دەرکەوتووە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە، دەشڵێت، کە تەندروستیی دیاز باشە و لە ماڵەوە خۆی کەرەنتینە کردووە.

توشبوونی ئەو هێرشبەرەی ریاڵ مەدرید لەکاتێکدایە لە  ٧ی مانگی داهاتوو خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بە یاری نێوان ڕیاڵ مەدرید و مانچستەرسیتی لە ئینگلتەرا دەستپێدەکاتەوە، ئەوەش پێدەچێت ببێتە کێشە بەهۆی هەبوونی بەرکەوتن لەنێوان دیاز و یاریزانانی دیکەی یانەکەی. 

ئەمە لەکاتێکدایە زینەدین زیدان پلانی نوێ و تاکنیکی جیاوازتر لە ساڵانی رابردوو بەکار‌هێنا، ماریانۆ دیاز، ئەو یاریزانەیە ٢٠ ملیۆن یۆرۆ لەسەر ریاڵ مەدرید کەوتووە بەڵام بەهۆی پلانەکانی زیدانەوە بۆ تەنها خولەکێکیش یاریی پێنەکرا.

هاوکات ماوه‌یه‌كیشه‌ راپۆرتی رۆژنامه‌كانی ئیتاڵیا باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، كه‌ یانه‌ی رۆمای پایته‌خت چاوی له‌سه‌ر دیازه‌، به‌ڵام كێشه‌ له‌ مووچه‌ به‌رزه‌كه‌یه‌تی، كه‌ ساڵانه‌ ده‌گاته‌ چوار ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار یورۆ.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP