وادەی کۆتایی هاتنی ئەم شەپۆلی گەرمایە راگەیانرا

کوردستان 28/07/2020

Alternate Text

بەڕێوەبەری گشتیی كەشناسی ‌و بوومەلەرزەزانی سلێمانی رایدەگەیێنێت، ئەو شەپۆلە گەرمایەی رووی لە هەرێمی کوردستان کردووە، لە رۆژانی جەژنی قورباندا كۆتایی دێت ‌و پلەكانی گەرما چوار بۆ شەش پلە دادەبەزن.

ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی بە (BMC) راگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە دوایین رۆژی ئەو شەپۆلە گەرمایە دەبێت، لە سبەی چوارشەممەوە پلەکانی گەرما دادەبەزن و دۆخەکە بەرەو ئاسایی بوونەوە دەچێت.

لەبارەی کەشوهەوای رۆژانی جەژنی قوربان، بەڕێوەبەری گشتیی كەشناسی ‌و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، "شەپۆلی گەرماكە كۆتایی دێت ‌و بەراورد بە ئێستا پلەكانی گەرما چوار بۆ شەش پلە دادەبەزن".

دەشڵێت، ماوەى چەند رۆژێکە، پلەکانى گەرما بەشێوەیەکى بەرچاو بەرزبوونەتەوە و ئەمڕۆ سێشەممەش زیاتر بەرزدەبنەوە و پێشبینی دەكرێت لە خانەقین،  خورماتوو و ناوچەكانی سنووری ئیدارەی گەرمیان بچێتە سەروو ٥٠ پلەی سیلیزی.

جەختیشیکردەوە، ئەو قسەنا راست نین کە دەڵێت ئەمساڵ بەرزترین پلەی گەرمی تۆمارکراوە لە سلێمانی، بەپێی ئامارەکانی کەلای ئێمەیە لە ساڵی ١٩٧٤ بووە کە پلەی گەرمی ٤٧ پلەی سەدی بووە، بەڵام بەرزترین پلە کە تۆمارکرابێت ٤٤ بووە، وە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماش لەم وەرزەدا شتێکی ئاساییە ساڵانە لەم کاتەدا پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.

وتیشی، بەرزترین پلەی گەرمای جیهان ئەمساڵ تۆماربکرێت ٥٢ پلە بووە لە شاری بەسڕە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا