دادگای سلێمانی
جارێكی تر كه‌یسی دادگایی كردنی سێوان قادر و منداڵه‌كانی بۆ دوا جه‌ژن دواخست، باوكی
سێوانیش رایده‌گه‌یه‌نێت، تا ئێستا زیاتر لە ١٥ كەسیان ناردووە بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری
كێشه‌كه له ده‌ره‌وه‌ی یاسا بكه‌ین.
ئەمڕۆ سێشه‌ممه
٢٨ی ته‌مموزی ٢٠٢٠، دانیشتنێكی دیكەی كەیسی سێوان گیان له ده‌ستدانی سێوان قادر و
منداڵەكانی بەڕێوە چوو، به‌ڵام دادگا بڕیاریدا به‌دواخستنی دانیشتنه‌كه بۆ دوای
جه‌ژن، وەك پێدانی دەرفەت بە پارێزەرانی تۆمەتبارەكە.
كۆساڵان حەمە
موراد، پارێزەری كه‌یسی سێوان قادر و منداڵەكانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە
پەیامنێری () یش تیاییدا ئامادەبوو، راگه‌یاند، "لەلایەن پارێزەرانی تۆمەتبارەكەوە
داوا لە دادگاكرا ئەو سیدیانەی وەك بەڵگە دراونەتە دادگا لە ناو هۆڵی دادگاییەكە لێ
بدرێتەوە، بەڵام دادگا وەك پێدانی دەرفەتێكی دیكە بە پارێزەرانی تۆمەتبار كەیسەكەی
بۆ دانیشتنێكی دیكە دواخست".
ئاشکراشیکرد، دواخستنەكه‌ی
ئەمڕۆ تەنها بۆ دەرفەتدان بووە بە پارێزەران، ئەگەرنا دادگا ناچار نیە قەناعەت بە
دانیشتوانی ناوهۆڵی دادگا بكات و بەڵگەی تاوان لێبداتەوە".
له لایه‌كی دیكه‌وه
باوكی سێوان قادر، رایگەیاند، "تا ئێستا زیاتر لە ١٥ كەس لە لایەن كەسوكاری تۆمەتبارەكەوە
داوامان لێكراوه چاره‌سه‌ری كێشه‌كه له ده‌ره‌وه‌ی یاسا بكه‌ین (سوڵحی عه‌شایه‌ری)
بكه‌ین لەسەر ئەو دۆسیەیە، بەڵام ره‌تمانكردووه‌ته‌وه".
سێوان قادری تەمەن
٢٣ ساڵ، منداڵەکانی دوو کچ و کوڕێک بوون و تەمەنیان پێنج ساڵ و دوو ساڵ و یەک ساڵ و نیو بوون، هەمان شەوی
ئاگرکەوتنەوەکە منداڵەکانی سێوان گیانیان له‌ده‌ستدا، خۆشی لەسەدا ٩٠ی جەستەی
سوتا، پاش مانه‌وه‌ى بۆ ماوەی هه‌شت رۆژ سێوان گیانی لەدەستدا.