ئەڵمانیا؛ ژنێک بە تۆمەتی پەیوەندی بە داعشەوە دەستگیرکرا

جیهان 28/07/2020

Alternate Text

دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا دەستگیرکردنی ژنێکیان راگەیاند، کە بە نیازبووە بۆ پەیوەندیکردنی بە چەکدارانی داعشەوە رووبکاتە سووریا.

نوسینگەی داواکاری نیشتیمانی ئەڵمانیا، بڵاویکردووەتەوە، ژنێک کە هەڵگری رەگەزنامەی ئەڵمانی و لوبنانی بووە، لەگەڵ چوار منداڵیدا بە نیازبوون بە هاوکاری برای هاوسەرەکەی بە ناوی رەبیع بچنە سووریا  و پەیوەندی بکەن بە رێکخراوی داعشەوە.

ئاشکراشی کردووە، تۆمەتبارەکان تۆمەتی شکاندنی یاساکانی ئەڵمانیا  وپەیوەندی بە چەکدارانی داعش و پێشێلکردنی مافەکانی مندڵیان خراوەتە پاڵ و دەستگیرکراون.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا