ڤایرۆسی کۆرۆنا (ئاژەڵ)یشی گرتەوە

جیهان 28/07/2020

Alternate Text

وەزارەتی ژینگەی و تەندروستی بەریتانیا رایگەیاند، پشكنین بۆ پشیلەیەک کراوە و دەرکەوتووە تووشی کۆرۆنا بووە.

 وەزارەتەکە ئاشکرایکردووە، بەپێی بەڵگە و نیشانەکان دەردەکەوێت کە پشیلەکە لە خاوەنەکەیەوە ڤایرۆسەکەی گرتووە.

روونیشیکردووەتەوە، پشیلەکە و خاوەنەکەشی بە قورسی ڤایرۆسەکەیان نەگرتووە و نیشانەی زۆریان نییە و باری تەندروستیان جێگیرە.

وەزارەتی ژینگە و تەندروستی بەریتانیا جەختیشیکردەوە، ئەمە یەکەم حاڵەتە لە بەریتانیا تۆماربکرێت کە ئاژەڵێک لە مرۆڤەوە کۆرۆنا بگرێت.

وتیشی پاش لێکۆڵێنەوە و پشكنین تا ئێستا هیچ بەڵگەیەک نییە کە بیسلمێنێت ڤایرۆسەکە لە پشیلەکەوە جارێکی دیکە بۆ مرۆڤ بگوازرێتەوە.

هاوکات رێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاشكرایکرد پشێلە یەکێکە لەو ئاژەڵانەی ئەگەر هەیە ڤایرۆسەکە بۆ پشیلەی تر بگوازێتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا