وەزارەتی تەندروستی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ سێ هەزار و ٩١٨ کەس ڤایرۆسی کۆرۆنایان تێپەڕاندووە.
وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ سێ هەزار و ٩١٨ کۆرۆنایان تێپەڕاندووە و دوو هەزار و ٧٤٧ حاڵەتی نوێی توشبوونیش تۆمارکراو.
ئاشکراشی کردووە، ٧٧ حاڵەتی مردن بە ڤایرۆسەکە لە پارێزگاکانی عێراق هەبووە.
تا ئێستا ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراقدا گەیشتووەتە ١١٥هەزار و ٣٣٢ کەس، و ٧٠،٣٪ی توشبوانیش چاکبوونەتەوە.