بەڕێوبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەو کەسانەی فۆڕمی هەژارانیان پڕ کردووەتەوە، دوو رۆژی دیکەیان بۆ گەڕاندنەوەی بۆ درێژکراوەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی بڵاویکردووەتەوە، ئاگاداری ئەو هاووڵاتیە هەژارانە دەکەینەوە کە تا ئیستا فۆڕمی هەژاریان نەگەڕاندووەتەوە، هەردوو ڕۆژی سێشەممە، ٢٨ی ٧، و چوارشەممە، ٢٩ی ٧، درێژکرایەوە وەک دەرفەتێک بۆ گەڕاندنەوەیان.
روونیشیکردووەتەوە، ئەوە کۆتا دەرفەتەو هەرکەسێک تا ئێستا فۆڕمەکەی نەگەڕاندووەتەوە دەتوانێت لەو دوو ڕۆژەشدا فۆڕمەکە بگەڕێنێتەوە بۆ فەرمانگەکانمان.