رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایدەگەیەنێت، ڤایرۆسی کۆرۆنا وەرزی نییە و کۆتایی نایات.
مارگرێت هاریس، وتەبێژی رێکخراوی تەندروستی جیهانی بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندووە، ڤایرۆسی کۆرۆنا هاوشێوەی ڤایرۆسی وەرزی نییە، و شتێک نییە بە ناوی شەپۆلی کۆرۆنا، بەڵکو یەک شەپۆلی گەورەیە و هەندێک جار خاو دەبێتەوە و هەندێک جاریش ژمارەی تووشبووەکان زیادتر بەرزدەبنەوە.
باسی لەوەشکردووە، پێویستە هاوڵاتیان بەردەوام بن لە خۆپارێزییەکان و بەو شێوەیە ڤایرۆسەکە لاواز بکرێت.