پێشمەرگە و سوپای عێراق لە دیالە کۆبوونەوە

عێراق 28/07/2020

Alternate Text

ئەمڕۆ لە پارێزگای دیالە لیژنەیەکی سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە لەبارەی دۆخی ناوچە جێناکۆکەکان کۆبوونەوە.

لیوا قارەمان شێخ کەمال، جێگری سوپا سالاری هێزەکانی پێشمەرگە بە BMC راگەیاند، کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی فەرماندە مەیدانییەکانی سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە، لەسەر راسپاردەی لیژنەی باڵای وەزارەتی بەرگری عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە بووە.

روونیشیکردەوە پێشتر بڕیاردرابوو ئەو فەرماندانە رووپێوێکی ئەو ناوچانە بکەن کە بە لای هەردوو لاوە گرنگن، مەبەست لەوەش بۆ ئەوەیە لە ئایندەدا بڕیار بدڕێت چ رێوشوێنێکی ئەمنی لەو ناوچانەدا بگیرێنە بەر.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا