کاتی خستنەبازاڕی مۆبایلی ئایفۆن ١٢ ئاشکرا بوو

تەکنەلۆژیا 28/07/2020

Alternate Text

بڕیارە لە مانگی ئەیلولی داهاتوو کۆمپانیای ئەپڵ مۆبایلی ئایفۆن ١٢ بخاتە بازاڕەوە.

 

وێباسایتی iHacktu تایبەت بە تەکنەلۆجیا بڵاویکردووەتەوە، کۆمپانیای ئەپڵ، لە هەشتی ئەیلولی ئەمساڵ مۆبایلی ئایفۆن ١٢ دەخاتە بازاڕەوە.

 

روونیشیکردووەتەوە، لە ڕیگەی ئینتەرنێتەوە زانیاری لەبارەی مۆبایلەکەوە دەخرێتە روو بەهۆی رێککارەکانی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

هاوکات بڕیارە لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ جۆرێکی نوێی ئایپاد و ئامێری ماک سلیکۆن  و نەوەی شەشەمی کاتژمێرەکانی ئەپڵ ئاشکرا بکات.

بڕیاریشە پێش کۆتایی ئەمساڵ ئامێری ئەیر پاوەر بخاتە بازاڕەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا