هونەرمەندێکی دیکە لە شاری سلێمانی تووشی کۆرۆنا بوو

هەمەرەنگ 29/07/2020

Alternate Text

هونه‌رمه‌ندی شاری سلێمانی، سابیر كوردستانی، تووشی ڤایرۆسى كۆرۆنا بووه، ئێستا لە ماڵەوە خۆی کەرەنتینکردووە.

کەسێکی نزیکی ئەو هونەرمەندە بە (BMC) راگەیاند، هونەرمەند سابیر کوردستانی، چەند رۆژێکە تووشی ڤایرۆسى كۆرۆنا بووه‌ و له‌ ژێر چاودێری پزیشك دایه‌، ئێستا ره‌وشی ته‌ندروستیشى جێگیرە.

سابیر كوردستانی یه‌كێكه‌ له‌ هونه‌رمه‌نده‌ دیارەکانى کورد و  چەندین ساڵە کارى هونەرى دەکات و خاوه‌نی چه‌ندین ئه‌لبوومی گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه‌، هه‌روه‌ها خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی به‌ناوبانگه‌، به‌شێك له‌ هونەرمەندەکانیش گۆرانییه‌كانی ئه‌و ده‌ڵێنه‌وه‌.

ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر هەریەک لە عەتا چاوشین، گۆرانیبێژ، ئازادی مەحموود تۆفیق، گۆرانیبێژ، تاهیر عەبدوڵڵا، ئاسۆ مەحمود گۆرانیبێژ، نەرمین کاوانی، ئەکتەر، یاسین قادر بەرزنجی، ئەکتەر تووشی کۆرۆنا بوون.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا