وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە بۆ خستنه‌ڕوی بابه‌تی ئاماده‌بوونی شاندنی باڵای حكومه‌تی هه‌رێم له كۆبونه‌وه‌ی دوو رۆژی رابردووی په‌رله‌مانی كوردستان.
جوتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكی حكومه‌ت و به‌شداربونی ئه‌ندامانی كابینه‌ی نۆیه‌م به رێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
وتیشی، تەوەری کۆبونەوەکە تایبەتە بە خستنه‌ڕوی بابه‌تی ئاماده‌بونی شاندنی باڵای حكومه‌تی هه‌رێم له كۆبونه‌وه‌ی دو رۆژی رابردوی په‌رله‌مانی كوردستان.
جوتیار عادل باسی لەوەشکرد، هەر لە کۆبونەوەی ئەمڕۆدا دۆخی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، پلانی حكومه‌ت بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا، قه‌یرانی دارایی، موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی گشتی و دانوستانه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا تاوتوێ دەکرێت.