خانمە هونەرمەند و شاجوانی جیهان ئایشواریا رای و کچەکەی
ڤایرۆسی کۆرۆنایان تێپەڕاند.
ئایشواریا رای و کچەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنایان تێپەڕاند
نەخۆشخانەیان بەجێهێشت و لە ماڵەوە خۆیان کەرەنتینە کردووە.
ئابیشێک باتچان، هاوسەری ئایشواریا رای، لە هەژماری
فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند، "سوپاس بۆ هەمو نزا و
پاڕانەوەکانتان، بۆ هەمیشە قەرزاری ئێوەین، ئایشواریا رای و ئارافیا بە
سوپاسگورازییەوە ئەنجامی پشکنینیان بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا نەرێنی دەرچو و نەخۆشخانەیان
جهێشت، ئێستا لە ماڵەوەن".
ئایشواریا رای لە ساڵی ١٩٧٣ لە دایکبووە، شاجوانی جیهان بوو بۆ
ساڵی ١٩٩٤، بەشداری لە چەندین فیلمدا کردووە، یەکەم دەرکەوتنی لە فیلمی ئیرڤار
بوو.